د.هاژە عەبدوڵا: شێرپەنجە هێندەی نەبوونی هۆشیاری مەترسیدار نیە



تایبەت " تەندروستی " 

شێرپەنجە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی لەئێستادا ڕێژەی توشبوونی لەسەرئاستی جیهان لەهەڵكشاندایە، پێویستە تووشبوانی شێرپەنجە لەقۆناغەكانی سەرەتاییدا سەردانی پزیشك بكەن. 

د.هاژە عەبدوڵا محەمەد پسپۆڕی چارەسەری نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و خوێن لەدیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی"  باس لەنەخۆشی شێرپەنجە و هۆكار و ڕێكارەكانی خۆپاراستن دەكات.

ئەو پزیشكە ئاماژەبەوەدەكات شێرپەنجە هێندەی نەبوونی هۆشیاری خەڵك بە نەخۆشیەكە مەترسیدار نیە، چونكە خەڵك بەهۆی كەمی هۆشیاری و پشتگوێخستنەوە تووشی نەخۆشیەكە دەبن بەجۆرێك كە لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 4998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:23:09/02/2020