تایبەت " تەندروستی "
ڕەبۆ نەخۆشیەكی درێژخایەنە و بەهۆی تەسكبوونەوەی بۆری هەواوە دروست دەبێت و و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەوا كەم بچێت بۆ سییەكان و مرۆڤ تووشی هەناسە توندی بكات.
توشبووانی ڕەبۆ دەبێت لە كەشوهەوای سارد یان خۆڵبارین ماسك ببەستن.
لەوبارەیەوە د. داهات جەمال حەوێزی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و دڵ لە دیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " باس لەنەخۆشی ڕەبۆ و هۆكار و نیشانەكان و ڕێگاكانی خۆپارێزی دەكات و دەڵێت نەخۆشیەكە هەندێك جار بۆماوەییە و لەباوانەوە دەگوازرێتەوە و ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشیە لەهەموو تەمەنەكاندا هەیە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1608
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:13:23/01/2020