ئاگاداری تایبەت بە فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو
تایبەت " تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو لەماوەی 7 رۆژ دوای بڵاوبونەوەی ئەم ئاگاداریە لەرۆژنامەدا كاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق سەر بە بەرێوبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان.
ئەوكەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:
* دانانی بارمتەی یاسایی بە بڕی لە (%20) نرخی خەمڵێنراو.
* كریێ بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
- بۆ وەرگرتنی لیستی كەلوپەلەكان سەردانی بەشی كۆنترۆڵ و ئەمبارەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 971
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:30:21/01/2020