بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 2019ی راگەیاند
تایبەت " تەندروستی "
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری كار و چالاكیەكانی سنووری بەرێوبەرایەتیەكەی راگەیاند لەگەڵ كۆی ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكیانەی لەساڵی 2019دا پێشكەشی هاوڵاتیان كراوە.
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەدیوانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی جێگرانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەری پلان و بەدوداچوون و ژمارەیەك لێپرسراوانی تەندروستی و ژمارەیەك لەكەناڵەكانی راگەیاندن، د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری كارو چالاكیەكانی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی رابردوودا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن خستەڕوو.
لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا ژمارەی سەردانی نەخۆش و داخڵبوون و چارەسەركردنی نەخۆشیەكان و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرە تەندروستیەكان لەماوەی ساڵی 2019دا خرایەڕوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1515
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:54:16/01/2020