پلانی ساڵی نوێ بۆ ناوەندە تەندروستیەكانی دەرەوەی شار دانرا





تایبەت " تەندروستی"

بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام درا. 


لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سوپاسی ئاراستەی ئامادەبووان كرد لەبارەی بەڕێوەچوونی كاروباری ئیداری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانیان بەشێوەیەكی باش.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد بارودۆخەكە چەند سەخت بوو ،بەڵام بەپشتیوانی بەڕێوەبەر و كارمەندانی دڵسۆزی مەڵبەند و سەنتەرەكان سەختیەكانیان تێپەڕاند و زۆرجار هەنگاوی باشیان ناوە لەپێشخستنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان.

لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی كێشە و گیرو گرفتەكان كرا و پلان و بەرنامەی نوێ بۆ سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكانی دەرەوەی شار دانرا.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:56:14/01/2020