پلان و كارنامەی نوێ بۆ مەڵبەندە تەندروستیەكان دانرا




تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەری مەڵبەندە تەندروستیەكان لەناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام درا .


لەكۆبونەوەكەدا د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  تیشكی خستەسەر كاروبارەكانی ساڵی ڕابردوو و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی  ئاراستەی بەرێوەبەر و پزیشك و كارمەندانی مەڵبەندە تەندروستیەكانی كرد كە بێ كێشە و گیروگرفت كارەكانیان ئەنجام داوە و خزمەتگوزاری تەندروستیان پێشكەش بەهاوڵاتیان كردووە، هیوای خواست  لەم ساڵدا باشتر لەساڵی ڕابردوو بەهەمان گوڕوتینەوە كارەكانیان ئەنجام بدەن.

لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی كێشە و گیرو گرفت و داواكاریەكانیان كرا و پلان و بەرنامەی نوێ بۆ مەڵبەندە تەندروستیەكان دانرا.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1945 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:14/01/2020