لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجام درا





تایبەت " تەندروستی "

لەشاری سلێمانی لەلایەن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجام درا بۆ نەخۆشێك ئەویش نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دروستكردنەوەی بوو لەریخۆڵەی كەنەخۆشەكە تووشی شێرپەنجە ببوو و بەهۆیەوە میزەڵدانی لابرا.


د.دڵشاد حەمە خورشید پزیشكی پسپۆڕی گورچیلە و میز و میزەڕۆ و یەكێك لەئەندامانی تیمە پزیشكیەكە بۆ سایتی " تەندروستی "  تیشكی خستەسەر ئەو نەشتەرگەرییە و رایگەیاند: ئەوە جۆرە نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەنە و ماوەی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و زیاتر بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە دەماری میزەڵدانیان نەخۆشە و كاریگەری لەسەر گورچیلەكانیان دروست دەكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 6459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:49:12/01/2020