لەدوو هەفتەدا 13457 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار بینراون




تایبەت " تەندروستی "

لەرۆژانی پشووەكان خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بەردەوامن و بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەرۆژانی پشووی ساڵی نوێ لە 25/12 بۆ 4/1/2020 لەنەخۆشخانەی شار 13457 كەس سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 2338 نەخۆش داخڵ كراون و 1958 نەشتەرگەری گشتی و 167 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 6537 كەس سەردانی بەشی هەناوی یان كردووە و 715 نەخۆش لەبەشی چاو چارەسەریان بۆ كراوە.

هاوكات 2136 كەس لەبەشی قوڕگ و لووت و گوێ بینراون و چارەسەریان پێدراوە و 1211 نەخۆش لەبەشی شكاوی هەبووە و 123 حاڵەت لەخودەج هەبووە و 1276 هێلكاری دڵ كراوە و 3819 تیشك گیراوە.

بەپێی ئامارە لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 43 حاڵەتی برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 63 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 26 حاڵەتی برینداری شەڕ و یەك حاڵەتی برینداربوو ن بە چەقۆ و یەك حاڵەتی برینداربوون بە فیشەك تۆماركراوە و چارەسەری پێویستیان لەناو بەشەكانی نەخۆشخانەی شار بۆ كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:09/01/2020