لەرۆژانی پشوو 5268 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵی نوێی زاینی لە25/12 بۆ 4/1/2020 دا 5268 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 206 كەس لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی داخڵ بوون و 7 حاڵەتی برینداربوون بەرووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی برینداربوون بەهۆی شەڕ و پێكدادان و چەقۆ و 3 حاڵەتی برینداربوون بە فیشەك و تەقەمەنی و 6 حاڵەتی برینداربون بەڕووداوی جیاجیا تۆماركراوە.
لەو ماوەیەدا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمارنەكراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 442
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:40:07/01/2020