كۆبونەوەی رووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی ئەنجام درا



تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی بەشێك لە نەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان دووەمین كۆبونەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی ئەنجام درا.

لەكۆبونەوەكەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی تاوتوێكرا بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویست درا كە خۆی دەبینێتەوە لە:

- بڕێكی زیاتر لەفاكسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بكرێت بۆ دەزگا تەندروستییەكان و هاوڵاتیان.
- پێداچوونەوە بكرێت بەهەموو ڕێوشوێنەكانی كەپێشتر گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.
- داوا لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن بكرێت ڕێنماییە تەندروستیەكانی تایبەت بەخۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبكەنەوە.
- هەماهەنگی تەواو بكرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانە ئەهلیەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:48:07/01/2020