د.سۆران عومەر: هەوكردنی لەوزەتێن زیاتر تووشی منداڵ دەبێت
تایبەت " تەندروستی "
لەوزەتێن (ئاڵوەكان) دوو ئەندامی لیمفین كەوتۆتە بەشی پشتەوەی زمان لای ڕاست و چەپی قوڕگیان گرتووە و ئەو دوو ئەندامە تووشی هەوكردن دەبنەوە بەهۆی ئەركەكانیان كەبریتیە لەپاڵاوتنی خۆراك لەهەموو بەكتریا و تەنێكی زیانبەخش.
لەوبارەیەوە د.سۆران عومەر حەمە پزیشكی نەخۆشییەكانی قوڕگ و گوێ و لووت لەدیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " ڕایگەیاند: ئەركی ئاڵووەكان بریتیە لەبەهێزكردنی بەرگری لەش و بەردەوام لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر زیان بەخشێك كە لەگەڵ خۆراكدا بچێتە ناو دەمی مرۆڤەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3081
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:08:09/12/2019