نیشانەكانی پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵ



تایبەت " تەندروستی "

جەڵتەی دڵ بەیەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ.

جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مەوادی دیكە لەشادەمارەكان.

كۆمەلێك نیشانەی دیار هەیە كەئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ ئەوانیش:

گێژبوون و هیلاكی: نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس.

بوونی ئازار لەسك: پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت.

ئازاری سنگ: هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

هەناسەتوندی: پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە / صحتي
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:08/12/2019