د.یاسین تاهیر: سڕبوونی پەلەكان دیارترین نیشانەی فەقەراتە




تایبەت " تەندروستی "

نەخۆشیەكانی بڕبڕەی پشت و مل تووشی مرۆڤ دەبێت لەهەموو تەمەنە جیاوازەكان بەتایبەتیش ئەوكەسانەی لەژیانیاندا ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستیەكان ناكەن، زۆرینەی ئەو نەخۆشیانە بەدەرمان و چارەسەری سروشتی چارەسەر دەكرێن و پێویستیان بەنەشتەرگەری نیە.

د.یاسین تاهیر شەریف پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت لە دیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " تیشك دەخاتەسەر نەخۆشیەكانی بڕبڕەی پشت و هۆكار و نیشانەكانی و رایگەیاند: بەركەوتنی دەرەكی یاخود رووداوی هاتوچۆ یان ئیشی قورس بەبێ ڕەچاوكردنی رێنماییەكان مرۆڤ تووشی نەخۆشیەكانی بڕبڕەی پشت دەكات.

ڕاگەیاندنی تەندوستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 5440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:05/12/2019