مانگی رابردوو 13630 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە




تایبەت " تەندروستی " 

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 13630 كەس بەهۆكاری جیاجیا سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن یان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو رێژەیە 804 نەخۆش داخڵ كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەماوەی ئەو مانگەدا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتن 54 برینداری ڕووداوەكانی هاتوچۆ و 62 حاڵەتی برینداری چەقۆ و شەڕو پێكدادان هەبووە و 51 برینداری كەوتن و كەوتنەخوارەوە و 4 برینداری فیشەك و تەقەمەنی تۆماركراوە.

لەو نەخۆشخانەیە 36 حاڵەتی برینداربوون بەڕووداو و هۆكاری جیاجیا و تەنیا یەك حاڵەتی گیان لەدەست دان تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 698 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:18/11/2019