لەشاری سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی شەكرە كرایەوە
تایبەت " تەندروستی "
لەڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە، سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی و پشكنینی وەك خوێن و شەكرە و چاو لەگەڵ بڵاوكردنەوەی رێنمایی خۆراك و رێنمایی دەرمان یادەكەی بەرز راگرت.
یادی رۆژی جیهانی شەكرە بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری پلان و بەدواداچوون و ژمارەیەك لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كەسایەتی بەڕێوەچوو ،
لەلایەن سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی سەندیكای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و زاهیری كەریمە ڕەش كەسایەتی شاری سلێمانی.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لەساڵی 2007وە تائێستا 33202 نەخۆش لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان تۆماركراوە و لەو ڕێژەیە 18598 یان ژن و 14604 یان پیاو بوون و هەروەها 1500 ئاوارەش لەم سەنتەرە ناویان تۆماركراوە و چارەسەر وەردەگرن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:30:14/11/2019