چالاكیەكی تەندروستی لەرۆژی جیهانی شەكرە ئەنجام درا



تایبەت " تەندروستی "

مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لەڕۆژی جیهانی شەكرە لەناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە سیمینارێكی لەژێر ناوی (نەخۆشی شەكرە جێی بایەخپێدانی هەموو خێزانێك) ئەنجام دا.


لەو سیمینارەدا لەلایەن دێرین ئەحمەد بەڕێوەبەری كارگێڕی مەڵبەندی تەندروستی سەروەری بابەتێكی لەسەرنەخۆشی شەكرە و هۆكارەكانی و چۆنێتی خۆپارێزی و چارەسەر پێشكەش بەئامادەبووان كرا، دواتر لەلایەن تیمەكانی تەندروستیەوە پشكنین بۆ بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەنجام درا.

لەكۆتایی ئەو چالاكیە تەندروستیەدا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی  سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی  كرد بۆ ئەو خزمەتەی پێشكەشی بەهاوڵاتیانی دەكەن بەتایبەتی بۆ ئەو سیمینارەی لەڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە لەناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت پێشكەشیان كرد.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:14/11/2019