كۆنفرانسێكی تایبەت بە تیشك و سۆنەر سازكرا




تایبەت " تەندروستی "


لەهۆتێل گراند میلنیۆم لەشاری سلێمانی كۆنفراسێكی تایبەت بە تیشك و سۆنەر بە بەشداری د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی تەندروستی و ژمارەیەك پزیشكانی بواری تیشك و سۆنەر بەرێوەچوو.

لەكۆنفراسەكەدا پزیشكانی بواری تیشك و سۆنەر تازەترین زانستەكانی سەردەمیان تاوتوێكرد لەبواری خۆیان لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی تیشك لەهەرێمی كوردستان و بۆئەوەی باشترین خزمەت پێشكەشی نەخۆشەكان بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:57:10/11/2019