وەرزشكردن بە برسێتی بەسوودە بۆ تەندروستی


تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی دەركەوتووە وەرزشكردن بە برسێتی و لەسەر گەدەی بەتاڵ پێش نان خواردنی بەیانی كاریگەری ئەرێنی قووڵی  لەسەر تەندروستی هەیە و ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرەی جۆری دوو و كێشەكانی پەیوەست بە سیستمی خۆراكی كەم دەكاتەوە.

ئەو لێكۆڵینەوە لەزانكۆكانی بات و بێرمینگامی بەریتانی ئەنجام دراوە و دەركەوتووە وەرزشكردن ئەو كاتەی جەستە برسیەتی یارمەتیدەرە بۆ كۆنترۆڵبوونی رێژەی شەكر لەخوێن و جەستە زیاتر چالاك دەبێت لەبەكارهێنانی ئەنسۆلین كەئەوەش نیشانەی تەندروستیەكی باشە.

لەوبارەیەوە د.خافیر گوانلیز لەزانكۆی بات لەبەریتانیا ووتی:  بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان دەركەوتووە گۆڕانكاریی لەكاتی نان خواردن پێش وەرزشكردن گۆڕانكاریی قووڵ و ئەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەكات بەشێوەیەكی گشتی.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سایتی ئیلاف
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:44:23/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.