ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات هەڵدەستێت بە كڕینی برێك پێداویستی تاقیگەیی بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەرێگەی كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك پەیوەندیدارە و تایبەتمەندە لەبوارەكە ئەم بەڵگانامانەی ئاماژەی بۆ كراوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداربوون لەوەگرترنی تەندەر.

- (C.V) تایبەت بە كۆمپانیا.
- (Item sheet) لیستی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێنەر.

تێبینی"

* پێویستە كۆمپانیا مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی هەبێت.
* دواكات بۆ هێنانی بەڵگەنامەكان رۆژی یەك شەممە بەرواری 3/11/2019 كاتژمێر 12ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.
* پێویستە بەڵگەنامەكان لەزەرفێكی داخراودا بێت كەناو و واژۆ و مۆر و ژمارەی مۆبایلی كۆمپانیای لەسەر بێت و ڕادەستی بەشی گرێبەستەكان بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:13:22/10/2019