بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سەردانی تاقیگەی دووی كرد
تایبەت " تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری د.سەفین ڕەسوڵ بەرێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی سەردانی تاقیگەی دووی كرد.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەنزیكەوە گوێبیستی داواكاری و خواستی ستافی تاقیگەی دوو بوو لەگەڵ ئاشنابوون بەهەنگاوەكانی داهاتووی ئەو تاقیگەیە لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
لەو سەردانەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاو و پلانەكان بۆ كردنەوەی تاقیگەیەكی گەورەی دیكەی پشكنینی نەخۆشیەكان لەشاری سلێمانی، كەبریارە لەداهاتوویەكی نزیكدا بكرێتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1641
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:43:15/10/2019