ئاگاداری بۆ بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی مناڵبوون




تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی مناڵبوون لەماوەی 15 ڕۆژ لەرۆژی دوای بەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەكان كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە نەخۆشخانەی مناڵبوون.

ئەو كەس و لایەنانەی ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو ئامادەبن لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% ی نرخی خەمڵێنراوەكە.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 737 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:52:13/10/2019