ئاگاداری بۆ كردنەوەی ئیقامە قودما



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین و كۆیە و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان و چەمچەماڵ و سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەكەی دەكات لەبارەی كردنەوەی ئیقامە قودما.

ئاگاداری ئەو شوێنانە كراوەتەوە بۆ كردنەوەی ئیقامە قودمای بەشی شەویلگەی ڕوو بۆ دوو پزیشكی ددان، داواكاری پێشكەش بكەن بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنیان بەم مەرجانە:

- وەرگرتنی داواكاری لەبەرواری 7/10/2019 تا 7/11/2019 لەبەشی كاروباری هونەری دەبێت.
- تەواوكردنی ماوەی پلەبەند واتە ڕاژەكەی بكاتە 3 ساڵ و پاش داشكاندنی هەموو جۆرە مۆڵەتێك كەوەری گرتووە.
- لەچاوپێكەوتن دەربچێت لە لایەن لیژنەیەكی تایبەت بەو بەشە.
- بەلێننامە بدات كە وازنەهێنێت و داوای گۆڕینی بەش نەكات.
- پێویستە ئەو پزیشكانەی داواكاری پێشكەش دەكەن بەبێ دابڕان لەشوێنەكەی خۆی بەردەوام بێت لەدەوام كردن بە پشتگیری بەرێوەبەرەكەی تاكاتی دەست لەكارهەڵگرتن بۆ ئیقامە قودما.
- هێنانی لاری نەبوون و پوختەی ڕاژە و وێنەیەك لەبڕوانامەی دەرچوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:59:09/10/2019