سیمینارێك بۆ بنبڕكرنی نەخۆشی سالاسیمیا رێكخرا

تایبەت " تەندروستی "

لەهۆڵی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بەئامادەبوونی بەڕێوبەری بەشی پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی سەنتەری سالاسیمیا و نوێنەرانی یەكێتی زانایانی ئاینی و ئەوقاف و دادگا و بە بەشداری ژمارەیەك لەووتارخوێن و مامۆستایانی ئاینی لەسلێمانی و دەوروبەری سیمینارێكی زانستی لەسەر نەخۆشی سالاسیمیا و هۆكار و چارەسەرەكان ڕێكخرا.

د.سەفین ڕەسول بەڕێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەڕەێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكیدا ڕایگەیاند: داوایان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەمەتی هەرێم و ناوەند كردووە لە هەرێمی كوردستان تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی نەخۆشانی سالاسیمیا بكرێتەوە وەك كارئاسانی بۆ نەخۆشان و كەسوكاری سالاسیمیا لە قەزاو ناحیەكان.

وتیشی: پێویستە لەكاتی ئەنجامدانی هاوسەرگیری مامۆستایانی ئاینی دڵنیابن لەپشكنینی خوێن بۆ هەردوو ڕەگەز لەپێناو بنبڕكرنی نەخۆشی سالاسیما.

هەرلە سیمینارەكەدا داوا لە مامۆستایانی ئاینی و نوێنەری دادگا كرا پێشگیری بكرێت بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشی سالاسیمیا و ڕێگە نەدرێت لەدەرەوەی دادگا هاوسەرگیری ئەنجام بدرێت و هەردوو ڕەگەزیش پێویستە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری پشكنینی خوێنیان بۆ كرابێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:45:17/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.