چاودێری سەنتەر و نەخۆشخانە ئەهلیەكان چڕتردەكرێتەوە


" تەندروستی "

وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە پێكهاتبوون لە ئازاد هادی بەڕێوبەری پشكنین و دڵنیایی جۆری و وەفدی یاوەری سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەگەڵ د.سەفین ڕەسوڵ بەرێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوون و بەرپرسانی دیكەی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا تەئكیدیان لە هەماهەنگی زیاتری نێوانیان كردەوە پەیوەست بە ڕێكخستنەوە و مۆڵەتدان بە كردنەوەی سەنتەر و نەخۆشخانەی ئەهلی لە شار و شارۆچكەكان و چۆنێتی چاودێری كردنیان هەر لە لەناوبردنی پاشماوە پزیشكیەكان تا كوالێتی زانستی و خزمەتگوزاریەكانیان.

وەفدەكەی وەزارەتی تەندروستی بە ئامادەبوونی بەرێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوون لەگەڵ لیژنەكانی بەدواداچوون لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری كۆبونەوە و داواكرا پێویستە لە جاران باشتر لیژنەكان چاودێری نەخۆشخانە و سەنتەرە ئەهلیەكان بكەن بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:01:29/08/2019