لەپشووی جەژن 510 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی پشووەكانی جەژنی قوربان 3732 منداڵی نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری یان كردووە.
هاوكات لەماوەی پشووەكانی جەژنی قوربان 510 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵ كراون و 97 منداڵیان تووشبوون بەحاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 607
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:41:18/08/2019