لەپشووی جەژن 1455 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شار داخڵ كراون
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی حەوت رۆژی پشووی جەژنی قوربان 7612 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاریان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 1455 نەخۆشیان داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار 129 نەشتەرگەری جیاجیا كراوە و 2940 نەخۆش سەردانی بەشی هەناویان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە و 651 حاڵەتی شكاوی و 15 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك و مار تۆماركراوە.
لەرۆژانی پشووی جەژن لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار 57 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 28 حاڵەتی برینداری ماتۆڕسكیل و 26 حاڵەتی كەوتن و 16 حاڵەتی كەوتنەخوارەوە و 31 حاڵەتی برینداری شەڕكردن و چەقۆ و 7 برینداری فیشەك و 4 حاڵەتی حەب خواردن و 29 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1799
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:38:18/08/2019