تەندروستی سلێمانی پابەندی زیادكردنی دەوامی فەرمی دەبێت





تایبەت " تەندروستی "

لەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێكرا كە لەبەرواری 15/7/2019 دەرچووە و تایبەتە بەدەوامی دام و دەزگا حكومیەكان.



كۆبونەوەیەك بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرەێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەرێوەبەر و بەرێوەبەری كارگێری نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەندەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەرێوەچوو لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمیەوە.

لەكۆبونەوەكەدا بەرەێوبەری گشتی تەندروستی و جێگرەكانی جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كردەوە تایبەت بەدەوامكردنی فەرمی و بڕیاردرا بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادكردنی دەوام جێبەجێ بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 2591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:19:06/08/2019