بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی منداڵان كرایەوە



تایبەت " تەندروستی "

لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگای سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و خاوەنی كۆمپانیای نەجمەدین و نوێنەری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كرایەوە كەلەلایەن كۆمپانیای نەجمەدین بۆ بازرگانی گشتی نۆژەنكراوەتەوە.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتارێكدا سوپاسی كۆمپانیای نەجمەدینی كرد كە بەو هەنگاوەی توانی بەشێكی گرنگ لەنەخۆشخانەی مناڵان نۆژەن بكاتەوە كە ئەویش بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی  منداڵانە.

وتیشی: لەبەرگرنگی منداڵان تایبەتمەندی خۆیان هەبووە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی مناڵان كە خزمەتگوزاریەكان شایستەبن بەژیانی  مناڵان.

لەكۆتایی مەراسیمەكەدا سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەخشرایە خاوەنی كۆمپانی نەجمەدین و پارێزگای سلێمانی و هەروەها دیاری تایبەت بەخشرایە ژمارەیەك منداڵە چاوگەشەكان.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - بەرهەم عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1993 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:21/07/2019