دووخولی گرنگی ڕاهێنان بۆ پەرستاران كرایەوە
تایبەت " تەندروستی "
لەدرێژەی كارو چالاكیە تەندروستیەكان ، سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی دوو خولی ڕاهێنانی جیاوازی لەسەردانانی سۆندەی میز و تیماركردن بۆ پەرستاران كردەوە.
لەخولی یەكەمدا بەشێوەیەكی زانستی بەشداربووان ئاشنادەكرێن بەچۆنیەتی دانانی سۆندەی میز بۆ نەخۆش لەلایەن پەرستاران ، هەروەها خولێكی ڕاهێنان لەسەرچۆنیەتی تیماركردنی برین بۆ ژمارەیەك لەپەرستاران كرایەوە بەمەبەستی فێربوون لەسەرچۆنیەتی تیماركردن بەشێوەیەكی زانستیانە.
بەپێی ووتی سەرپەرشتیارانی خولەكە خولی یەكەم بۆماوەی سێ ڕۆژە و تێیدا 21 پەرستار بەشداری دەكەن كەتایبەتە بەچۆنیەتی دانانی سۆندەی میز بۆ نەخۆش و لەخولی دووەمدا بەشداربووان دابەشكراون بەسەر سێ گروپ و لەماوەی سێ هەفتەدا چەندین وانە لەسەرچۆنیەتی تیماركردن بە بەشداربووان دەوترێتەوە.
ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1161
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:48:16/07/2019