زیاتر لە 7000 نەخۆش لەنەخۆشخانەی فریاكەوتن داخڵ بوون




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 84 هەزار و 682 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە ، لەو ژمارەیە 7461 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوكات لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 466 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 566 برینداری شەڕ و پێكدادان و برینداری چەقۆ و 483 حاڵەتی كەوتن و كەوتنەخوارەوە و 44 برینداری فیشەك و تەقەمەنی و 487 بریداری رووداوی جیاجیا لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.

هەر لەوماوەیەدا 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی تۆماركراوە كە چواریان بەفیشەك و یە كەسیان بەهۆكاری كەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 3458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:40:10/07/2019