تەندروستی سلێمانی رێزلێنانی بەخشیە كارمەندێكی خانەشینكراو
تایبەت " تەندروستی "
لەڕێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی و كارمەندانی بەشی ئەندازە ڕێزلێنان بەخشرایە ئەندازیار مستەفا ڕەوف لێپرسراوی هۆبەی پڕۆژەكان لە بەڕەێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
لەوتەیەكیدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم لێپرسراوان و كارمەندانی بەشی ئەندازەی كرد كەسەرباری وەستاندنی پڕۆژەكان دڵسۆزانە بەردەوام بوون لە كارو ئەركەكانیان.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ئومێدی خواست ئەندازیار مستەفا ڕەوف لەش ساغ و تەندروست باش بێت و رایگەیاند: بە بەجێهێشتن و خانەنشینبوونی بەڕێزیان دڵگرانن كەلەماوەی ڕابردوودا جێ دەستی كارو خزمەتیان دیار بووە و مێژوویەك لەدڵسۆزی و خەمخۆری لە ئەركدا تۆماركردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1562
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:51:07/07/2019