شیری دایك بنەمایەكی گرنگە بۆ تەندروستی منداڵ




تایبەت " تەندروستی "

شیرپێدانی سروشتی تەنیا رێگەی تێركردنی منداڵی تازە لەدایكبووە و پزیشكان و رێكخراوە تەندروستیەكان هانی دایكان دەدەن بۆئەوەی شیری خۆیان بەمنداڵەكانیان بدەن و شیری قووتوو بەكارنەهێنن ئەگەر هۆكارێكی پزیشكی نەبێت.


پێویستە راستەوخۆ لەدوای نزیكەی كاتژمیرێك لەدایك بوونی منداڵ دەست بەشیرپێدانی سروشتی بكرێت، ژەك رۆڵێكی گرنگی هەیە لەپتەوكردنی سیستمی بەرگری لەش و بەیەكەم كوتانی منداڵ ناودەبرێت.

دەبێت دایكان لەكاتی شیرپێدان بەمنداڵەكانیان پشوو درێژبن و بەشێوەیەك دابنیشن كە گونجاو بێت بۆ تەندروستی خۆیان و منداڵەكانیان و ئازاری جەستەییان بۆ دروست نەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:48:23/06/2019