لەجەژندا 341 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید هێمن داخڵ كراون



تایبەت " تەندروستی "

نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی وەك كاری هەمیشەییان لەڕۆژانی جەژن و پشووەكاندا لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید هێمن یەكێكە لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كە لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی رەمەزان بەردەوام بووە لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان.

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزان 453 كەس سەردانی نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید هێمن یان كردووە و لەو رێژەیان 341 نەخۆشیان داخڵ كراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوكات سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو نەخۆشخانەیە لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزان تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:27:10/06/2019