لەسێ رۆژی جەژندا 100 منداڵ لەسلێمانی لەدایك بوون




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا 100 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی لەدایك بوون، لەیەكەم رۆژی جەژن 29 منداڵ لەدایك بوون و لەدووەم رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جەژنی رەمەزان 35 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایك بوون.

بەپێی ئامارەكە ئەو منداڵانەی لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایك بوون 43 منداڵیان لەڕەگەزی نێر و 57 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات ئەو منداڵانە 89 یان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 11 منداڵیان بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و یەك حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە لەدووەم رۆژی جەژن تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:10/06/2019