د.گۆران محمد: هۆكاری سكچوون و ڕشانەوە میكرۆب و هەوكردنە
تایبەت " تەندروستی "
نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە یەكێكە لەنەخۆشیە باوەكان بەپێی پۆڵێنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ساڵانە بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە پێنج ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهاندا گیان لەدەست دەدەن.
د.گۆران محەمەد عەلی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " ڕایگەیاند: هۆكارەكانی نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە دەگەڕێتەوە بۆدوو هۆكار ئەوانیش میكرۆب یاخود هەندێك ڤایرۆس یان ئەو هەوكردنەی پەیوەندی بەڕیخۆڵەوە هەیە لەگەڵ هەوكردنی ئەندامەكانی دیكەی جەستە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1061
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:51:09/06/2019