نەخۆشی شەكرە چارەسەری تەواوەتی نیە
تایبەت " تەندروستی "
د.كامەران عەبدولمەجید پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوی و شەكرە بۆ سایتی " تەندروستی" رایگەیاند: شەكرە لەبنەڕەتدا نەخۆشیەكی بۆماوەییە و دووجۆری هەیە، جۆرێكی تر هەیە تووشی ژنانی دووگیان دەبێت و شەكرە هەیە لەئەنجامی نەخۆشیەكانی هەوكردنی پەنكریاس دروست دەبێت و شەكرەی پیر بوون هەیە و شەكرەی قەڵەوی هەیە.
روونیكردەوە: ئەوانەی تووشی شەكرەی جۆری یەكەم دەبن زیاتر هاوڵاتی گەنجن، ئەوانەی تووشی شەكرەی جۆری دووەم دەبن زیاتر بەتەمەنن واتە شەكرەی جۆری یەكەم و دووەم بۆی هەیە لەگەنجیش ولەپیریش دروست بێت، بەڵام جۆری یەكەم زیاترگەنج مناڵ وكۆرپەلەی تیدایە، شەكرەی جۆری دووەم بەتەمەنەكان.
د.كامەران عەبدولمەجید وتیشی: نەخۆشی شەكرە سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشیەكانە وەكو پەستانی خوێن، بەرزی چەوریەكان و شەكرە هۆكارێكە بۆ لاواز بوونی گورچیلەكان بەهۆی كەمبونەوەی رێژەی ئاو لە جەستە و دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و بۆ ئەوەی كاریگەریەكانی شەكرە لەسەر جەستە كەم بكرێتەوە پێویستە بەبەردەوامی شلەمەنی بخورێتەوە بە تایبەتی ئاو.
ئا: دڵسۆز ڕەزا عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1488
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:20:21/05/2019