كاریگەری تیشكی خۆر لەسەر پێست


تایبەت " تەندروستی"

تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی میلانیی پێست یان رەش بوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی هەتاو دروست دەبێت لەدوای 72 كاتژمێر وردە وردە رەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی شێرپەنجەی پێست.

د.سایە سامی سابیر پزیشكی پایەبلندی نەخۆشیە كانی پێست لەلێدوانیكدا بۆسایتی " تەندروستی" ووتی:  پێویستە هەموان دژە خۆر بەكار بهێنن بۆ خۆپارێزی لەتیشكی و خۆرو كاریگەریەكانی لەسەر پێست، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەمو چاویان پەڵەی هەیە.

روونیكردەوە: تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربوون و چرچ بوونی پێست، هەروەها سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبوونەوە و  لاواز بوونی مولولەكانی خوێن و هەندێ جار ناشیرین بونیش روو دەدات.

وتیشی: ئەو كەسانەی زۆرترین كات لەبەر خۆرن مەترسی تووش بوونیان هەیە بەشێرپەنجەی پێست، بەتایبەت ئەوانەی خەریكی كشتوكاڵن،  پێویستە ئەم رێنمایانە جێبەجێ بكەن:

- بەردەوام بەكارهێنانی دژە خۆر.
- خۆپاراستن لەهەتاو هەرچەندە دژە خۆریش بەكاربهێنن.
-بەكارهێنانی جلی قۆڵ درێژ و داپۆشراو لە پێناو سەلامەتی پێست.

ئا: دڵسۆز ڕەزا عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:54:16/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.