دیبەیتێك لەسەر رێژەی نەشتەرگەری مناڵبوون بەرێوەچوو
تایبەت " تەندروستی "
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، نەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەهۆتێل تایتانیك و بەبەشداری پسپۆڕانی نەخۆشی ژنان و مناڵبوون دیبەیتێكی لەژێر ناوی (پلانی كار لەسەر ڕێژەی نەشتەرگەری مناڵبوون لەنەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی) ئەنجام دا.
لەدیبەیتەكەدا د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ووتارێكی پێشكەش كرد و سوپاسگوزاری خۆی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاراستەی بەڕێوەبەر و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی مناڵبوون كرد كە زۆر بەباشی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكەن.
لەبەشێكی دیكەی وتەكەیدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دیبەیتەكەی بەهەنگاوێكی گرنگ زانی و داوای لەپزیشكان كرد مامەڵەی نەخۆش وەك نەخۆش بكەن نەك وەك مشتەری .
د. شلێرفایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبوون بۆسایتی " تەندروستی" وتی: بەخۆشحاڵیەوە شاری سلێمانی لەزۆر ڕوەوە لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان باشە، تەنیا لەڕێژەی مناڵبوون بەنەشتەرگەری خراپە كەڕێِژەكەی گەیشتۆتە لە 46% كە بەپێی ستانداری جیهانی نابێت لە 20% تێبپەڕێنێت، كەئەم ڕێژەیە بۆخۆی ئامارێكی ترسناكە، دەركەووتوە بەرزبونەوەی ئەو داتایانە پەیوەندی بەنەخۆشخانە ئەهلیەكانەوە هەیە نەك نەخۆشخانەی مناڵبوونی حكومی.
وتیشی: ئامانجی دیبەیتەكە دروستكردنی كۆدەنگیەك و پلانی كار دابنرێت لەپێناو كەمكردنەوەی ڕێژەی نەشتەرگەری مناڵبوون لەسنووری شاری سلێمانی.
ئا: ئەنوەرحمەغەریب - هەرێم بابەعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1682
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:16/05/2019