تیمێكی ئیسپانی ژمارەیەك نەشتەرگەری لەسلێمانی ئەنجام دەدەن



تایبەت " تەندروستی"

تیمێكی پزیشكی ئیسپانی یۆرۆلۆجی لەسەربانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەهەماهەنگی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئیسپانیا گەیشتنە شاری سلێمانی و بریارە لەنەخۆشخانەی شار چەندین نەشتەرگەری گەورە بۆ نەخۆشیەكانی  گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات ئەنجام بدەن.


د.گۆران فریاد لێپرسراوی بەشی  یۆرۆلۆجی نەخۆشخانەی شار لەلێدوانێكدا بەسایتی " تەندروستی" ڕاگەیاند: دەستپێكی كاری تیمە ئیسپانیەكە  ئەنجامدانی وۆركشۆپێكە بۆ وتنەوەی چەندین وانە و نەشتەرگەری سەروو گەورە كە لەشاری سلێمانی ئەنجامی دەدەن، نەشتەرگەریەكان زۆر گەورەن و كات وتێچووی زۆری پێویستە و زۆربەی ئەو نەخۆشخانەی نەشتەرگەریان بۆدەكرێت پێویستیان بەچوونەدەرەوەی وڵات هەبوو.

دكتۆر گۆران فریاد وتیشی: ئامانجی تیمەكە لەهاتنیان بۆشاری سلێمانی بۆچەند مەبەستێكە ئەوانیش ناردنە دەرەوەی خوێندكارانی كورد بۆ ئیسپانیا و ئەنجامدانی ڕاهێنانی پزیشكی وپێدانی بڕوانامەی زانستی بەبەشداربووان و دانپێدانان بەبڕوانامە و توانستە زانستیەكانی هەرێمی كوردستان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:52:15/05/2019