سیمینارێك لەبارەی خۆپاراستن لەغودەی دەرەقی سازكرا




تایبەت " تەندروستی "

مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لەڕۆژی جیهانی پەرستاران سیمینارێكی زانستی بۆ خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی سازكرد، كە ژمارەیەك لەمامۆستایان و خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی ئامادەی بوون.


لەچوارچێوەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران مەڵبەندی تەندروستی سەروەری سیمینارێكی زانستی بۆ جەزا عارف پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی لەژێر ناونیشانی (خۆپاراستن لەنەخۆشیەكانی  غودەی دەرەقی ) ئەنجامدا و تێیدا بەشێوەیەكی زانستی  تیشك خرایەسەر نەخۆشی غودەی دەرەقی و چۆنیەتی خۆپاراستن لەنەخۆشیەكە.

هاوكات خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی كۆلیژی پەرستاری نمایشی چەند پۆستەرێكی زانستی كارەكانیان كرد كە بۆ بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی پەرستاران لەناو كۆلیژەكە.

ئا: ئەنوەرحەمە غەریب - هەرێم بابەعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 753 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:47:12/05/2019