ئاگاداری بۆ بەكرێدانی فرۆشگای تەنیشت نەخۆشخانەی فێركاری



تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای گوڵفرۆشی تەنیشت نەخۆشخانەی فێركاری لەماوەی 30 ڕۆژ لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەدا كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەهەمان شوێن  ئامادەبن.


ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% دابنێت.
- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت پێویستە تەنیا گوڵی سروشتی تێدا بفرۆشێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:34:25/04/2019