چارەسەرەكانی نەخۆشی تالاسیما
تایبەت " تەندروستی "
تالاسیما یەكێكە لەنەخۆشیە بۆماوەییەكانی خوێن كە كەسی تووشبوو توانای دروستكردنی ئاسایی خوێن لەدەست دەدات و بەدرێژایی ژیانی پێویستی بەوەرگرتنی خوێن هەیە.
چارەسەری نەخۆشی تالاسیما:
* چاندنی مۆخی ئێسك تەنیا چاكبوونەوەی بنبڕكەرە و پرۆسەیەكی زۆر زەحمەت و گرانە.
* چارەسەری یاریدەدەر، ئەگەر چارەسەری چاندنی مۆخ بەدەست نەكەوت.
- وەرگرتنی بەردەوامی خوێن.
- كەمكردنەوەی ماددەی ئاسن و دەرهێنانی لە لەش.
- بەردەوام پێدانی ترشی فۆلیك و ڤیتامین ئی.
- كوتان و چارەسەری دژی ڤایرۆسی جگەر.
- نەشتەرگەری و لابردنی سپڵ و زراو لەكاتی پێویستدا.
- پێدانی هۆرمۆنی گەشەی باڵا و گەشەی ڕەگەزی.
- چارەسەری سستی دڵ و جگەر.
- چارەسەری هەوكردنی سییەكان.
چارەسەری كاریگەری كۆمەڵایەتی و دەروونی لەسەر نەخۆشەكە و خێزانەكانیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 8073
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:25:16/04/2019