ئاگاداری تایبەت بەكڕینی دەرمانی بێ هۆشكاری




تایبەت " تەندروستی "

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكان  دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی بڕێك (دەرمانی بێهۆشكاری) بۆسەرجەم  شوێنەكانی  سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی بەڕێگەی  كەمگری سنووردار.


هەر كۆمپانیایەك یان كۆگایەك پەیوەندارە هەستێت بەهێنانی (C.V) تایبەت بەكۆمپانیا و لیستی پێداویستیەكان و كاری هاوشێوە ئەگەر هەیبێت، هەروەها بریكارنامەی هەركۆمپانیایەكی ڕەسەن ئەگەر هەیبێت.

دواكات بۆ هێنانی پێداویستیەكان ڕۆژی دووشەمە بەراوری (22/4/2019) كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ دەبێت .
تێبینی : هەلی زیاتر بۆ ئەو كۆگا وكۆمپانیایە دەبێت كەبریكاری  كۆمپانیای  ڕەسەنن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 767 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:51:15/04/2019