به‌ڕێوبه‌رى گشتى سه‌ردانی تاقیگه‌ی مه‌رزى باشماخى كرد
تایبەت " تەندروستی "
به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سێمانی به‌یاوه‌ری یاریدەدەری به‌رێوبه‌ری گشتی و به‌رێوبه‌ری خۆپاراستن و تیمی تایبەت بە بەدواداچوون تاقیگەی مەرزی باشماخی بەسەركردەوە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون له‌كێشه وكه‌موكورتیه ته‌ندروستیه‌كان وبەرەوپێشچوونەكانی تاقیگەكە.
له‌لێدوانێكدا بۆ سایتى " تەندروستی " د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ده‌روازه‌ى سنورى مه‌رزى باشماخ بۆ جێ به‌جێكردنى گرێبه‌ستى نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و كۆمپانیای ڕزگه‌یه كە به‌پێى گرێبه‌سته‌كه چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى تایبه‌ت به‌پشكنین پێشكه‌ش به‌كۆمپانیاى ڕزگه بكرێت.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ك چاودێرێكى زانستى به‌سه‌ر كاره‌كانه‌وه چاودێرده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ڕێگاى دانانى تاقیگه‌یه‌كى مۆدێرنى پێشكه‌وتووه‌وه له مه‌رزى باشماخ بۆ پشكنین و چاودێرى كردن كه له‌ئێستادا به‌شێك له‌كاره‌كانى ئه‌و تاقیگه‌یه ته‌واوبووه، له‌پێناو پێشكه‌وتن و باشتركردنی كوالیتی و ئاگاداربوون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتیه‌كان به شێوه‌ی زانستی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:07:02:11/04/2019