ژیان بەشێوازی تەندروست بەڕێكردن..!




" تەندروستی "


زۆر گرنگە هەمیشە هۆشیاریمان هەبێت لەهەموو ئەو شتانەی دەخورێن تاكو بتوانین بەتەندورسترین و باشترین شێواز بژین، ئەمەش بەتەنیا پەیوەست نیە بەوەی چی دەخۆین، بەڵكو گرنگیشە كەبزانی چەند دەخۆیت.


پێوسیتە پێش ئەوەی هەرشتێك بخۆین دڵنیاببینەوە لەوەی ئایا ئەم شتەی دەیخۆین پێكهاتەكانی كاریگەری ئەرێنی و باشیان دەبێت لەسەر جەستەمان یاخود كاریگەری نەرێنی و خراپ یاخود زیان بەخش.

هەروەها ئەوەمان بیرنەچێت بەهەمان شێوە زۆر خواردنیش دەبێتە هۆی تەندروستیەكی خراپ، چونكە جەستەت زۆر هیلاك و سەرقاڵ دەكات بەهەرسكردنی ئەو بڕە زۆەرەوە ،بێگومان كاتی ئەوە هاتووە كەهەریەكێك لەئێمە بیرێك لەخوو و رەفتارەكانمان بكەینەوە، گۆڕانكاری تێدا بكەین لەپێناو تەندروستیەكی باشدا.

بەكارهێنانی ئەم شتانەی خوارەوە گرنگن بۆ ئەوەی بەردەوام تەندروست بین:

1- ڕۆنی ماسی: مەترسیەكانی جەڵتە، نەخۆشی دڵ،پەستانی خوێن، ئازاری جومگە و تەنانەت نەخۆشی خەمۆكیش كەمدەكاتەوە.

2- كالسیۆم: گرنگە بۆ ئێسك و ددان، كۆئەندامی دەماری (NervousSystem ) پێویستی بە كالسیۆمە و هەروەها یەمەتیدەرە بۆ سوڕی خوێن.

3- ڤیتامین D : گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ ، چونكە كاری هەڵمژینی فۆسفۆر و كالسیۆم ڕێكدەخات، ئاستی ئەنسۆلین ڕیكدەخات.

4- پرۆبایۆتیكەكان (Probiotics): پرۆبایۆتیكەكان هەناوێكی تەندروستت پێدەبەخشن ،لەگەڵ ئەوەدا بەسوودن بۆ ڕێگرتن لەسكچوون ،
ڕاگرتنی هاوسەنگی بەكتریا لەجەستە، باشكردنی تەندروستی بیرو هۆش، كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لەخوێن.

5- ماڵتی ڤیتامین (Multivitamins)): حەبی ماڵتی ڤیتامین گرنگە بۆ تەندروستی جەستە، ئەم تەواوكەرە خۆراكیە كەمێكی لەهەمووشتێك تێدایە و شتێكی باشە رۆژانە بخورێت ،چونكە هەرشتێك بخۆین رۆژانە لەوانەیە هەموو ئەو ڤیتامینانەی تێدا نەبێت كە پێویستمانن.

لەكۆتایدا ئەمانە جگە لەوەی وامان لێدەكات جەستە و لاشەیەكی رێك و جوانمان هەبێت ، بەهەمان شێوە وامان لێدەكات هەمیشە هەست بە تەندروستی باش بكەین.

لەشكر حمید / ئەندازیاری خۆراك
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:11:26/03/2019