ئاماری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی لەڕۆژانی پشووی نەورۆز



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەئامارێكدا كۆی كارەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی لەڕۆژانی پشووی نەورۆز لەبەرواری 19 بۆ 23/3 دەخاتەڕوو كەبەهۆكاری جیاجیا هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی و دەوروبەری ڕوویان لەو نەخۆشخانەیە كردوە بەمەبەستی چارەسەركردن.


بەپێی ئامارەكە لەرۆژانی پشووی نەورۆز 1737 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یان كردووە و لەو ڕێژەیە 132 نەخۆشیان داخڵ كراون و هێڵدراونەتەوە بەمەبەستی چارەسەروەرگرتن.

هاوكات لەماوەی ئەو چوار رۆژەدا 16 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی برینداری شەڕوپێكدادان و چەقۆ و 8 حاڵەتی كەوتن و كەوتنەخوارەوە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی تۆماركراوە.

لەرۆژانی پشووی نەورۆز لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی یەك حاڵەتی برینداربوون بەفیشەك تۆماركراوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمارنەكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:43:26/03/2019