نەخۆشی تالاسیما.. هۆكار و نیشانەكانی
تایبەت " تەندروستی "
تالاسیما یەكێكە لەنەخۆشیە بۆماوەییەكانی خوێن كە كەسی تووشبوو توانای ئاسایی دروستكردنی خوێن لەدەست دەدات و بەدرێژایی ژیانی پێویستی بەوەرگرتنی خوێن هەیە.
تالاسیما لەرێگەی بۆهێڵەكانی باوانی هەڵگرەوە دەگوزارێتەوە، ئەوە تەنیا هۆكارە بۆ تووشبوون بە تالاسیما.
نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیما:
- كەم خوێنی لەتەمەنی سێ مانگیەوە تاكۆتایی ژیانی.
- هەڵاوسانی سپڵ و جگەر.
- نەرمبوونی ئێسك و هەڵوەرین و شكان.
- گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ خۆڵەمێشی بەهۆی نیشتنی ماددەی ئاسن.
- گەورەبوون و لەكاركەوتنی دڵ.
- سستی و لەكاركەوتنی جگەر و گورچیلەكان.
- تووشبوون بە شەكرە و كەمی ڕژێنی غودە.
- كاریگەری دەروونی و گۆشەگیری.
- لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش و تووشبوونی هەوكردنی بەردەوام.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 5112
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:41:25/03/2019