ئاگاداری تایبەت بەهێنانی CV بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی



تایبەت " تەندروستی "

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆگاو كۆمپانیاكانی  بواری دەرمان و دەرمانی شێرپەنجە دەكات بەمەبەستی كڕینی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەشێوەی كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندارێتی  ئارەزوومەندە باسەردانی  بەشی گرێبەستەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی پێشكەش كرنی (CV) تایبەت بە كۆمپانیا و لیستی ئەو دەرمانانەی كە دەتوانێت دابینی بكات یاخود بریكاری سەرەكی كۆمپانیای پەسەند لەگەڵ كاری هاوشێوە ئەگەر هەبێت و لیستی دەرمان و دەرمانی شێرپەنجە كە دەتوانێت دابینی بكات.

دواكات بۆهێنانی پێداویستیەكان ڕۆژی دووشەمە بەرواری (25/2/2019) كاتژمێر (10)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:09:19/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.