به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و ڕاگرایه‌تى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى سلێمانى ونوێنه‌رى ڕێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكان و كه‌سوكارى چه‌ند منداڵێكى نه‌خۆش مه‌راسیمێك له‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى له‌رۆژی نه‌خۆشی زكماكی دڵی مناڵان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه د. ئاسۆ فایه‌ق پسپۆڕى نه‌خۆشی دڵى منداڵان وێڕاى به‌خێرهاتنى ئاماده‌بوان ، دواتر له‌ڕێى نمایشى وێنه‌یه‌وه به‌شێك له‌و منداڵانه‌ى كه‌نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كرابوو به‌ئاماده‌بوان ناساند كه‌به‌شێكیان ئێستا له‌ته‌مه‌نێكى گه‌وره‌یدا ژیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كانى ڕابردوویان كه‌خزمه‌تێكى گه‌وره‌یان له‌وبواره‌دا پێشكه‌ش به‌منداڵانى نه‌خۆشى زگماكى دڵى منداڵان كردووه كه‌به‌شێك له‌ونه‌شته‌رگه‌ریانه له‌عراقدا تائێستا ناكرێ ونه‌كراوه، كه جێى خۆیه‌تى سوپاسى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و ڕێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان و تیمه ئیتالى و ئه‌مریكى و ئێستاش پسپۆڕێكى شاره‌زاو به‌خشنده كه له‌توركیاوه هاتووه بكه‌ن كه هاوكاربون له‌وخزمه‌ته گه‌ورانه‌ى كه‌پێشكه‌ش به‌منداڵان كراون له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا دكتۆر ئاسۆ ئاماژه‌ى به‌كاروچالاكیه‌كانى دیكه كرد كه‌به‌بۆنه‌ى ئه‌م ڕۆژه‌وه پاش نیوه‌ڕۆ له چه‌ند شوێنێكى شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت.
پاشان وتارى ڕاگرایه‌تى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى سلێمانى بۆئه‌و ڕۆژه پێشكه‌ش كرا‌و خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌كانى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیه زگماگیه‌كانى منداڵانى له‌پارێزگاى سلێمانى به‌رزنرخاند.
د. ڕێكه‌وت حمه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم وتارێكى به‌وبۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد‌و له‌ده‌سپێكى وتاره‌كه‌یدا ڕۆڵى د. ئاسۆ فایه‌قى به‌رزنرخاند له‌خزمه‌ت كردن به‌نه‌خۆشیه زگماگیه‌كانى منداڵاندا ،هه‌روه‌ها باسى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌گه‌وره‌وبه‌رچاوانه‌شى كرد كه‌له‌بوارى ته‌ندروستیدا به‌دیهاتوون وبه‌تایبه‌تیش له‌بوارى نه‌خۆشیه زگماكیه‌كان كه پێویسته سوپاسى تیمه ته‌ندروستیه ناوخۆییه‌كان و ڕێكخراوى منداڵپارێزو تیمه ئیتالیى و ئه‌مركیه‌كان بكه‌ین كه ڕۆڵیان هه‌بووه له‌و خزمه‌تگوزاریه زۆرانه‌ى پێشكه‌ش كراون.
له‌كۆتایى مه‌راسیمه‌كه‌دا باوكى یه‌كێك له‌منداڵه نه‌خۆشه‌كان وتارێكى پێشكه‌ش كرد و وێڕایى سوپاسگوازرى خۆی و خانه‌واواده‌كه‌یان ئاراستەی پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد.
ئا: ئەنوەر حەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1795
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:12:29:17/02/2019