گەرمای زۆر هەڕەشەی لەناوبردنی سیستمی بەرگری دەكات





تایبەت " تەندروستی "

ژمارەیەك زانایانی زانكۆی تۆكیۆی ژاپۆنی گەیشتە ئەو ئەنجامەی قەتیسبوونی پلەكانی گەرما دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرگری لای مرۆڤەكان و ئاژەڵەكان و وادەكات لاوازبن لەبەردەم ڤایرۆس و میكرۆب و هۆكارەكانی دیكەی نەخۆشیەكان.

گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاویكردەوە ئەو كۆمەڵە زانایە لەمیانی تاقیكردنەوەی تاقیگەیی لەسەر مشك بۆیان دەركەوتووە مانەوە لەشوێنی گەرم هەلی تووشبوون بەڤایرۆسی ئەنفلۆنزا زیاددەكات و هەروەها رێژەی بەرهەمهێنانی خانە لیمفاوییەكان CD8 + T ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و ژمارەی دژە تەنەكان IgG كەم دەكات.

زانایان بۆیان دەركەوت پلەی بەرزی گەرما رێگری دەكات لەبەرهەمهێنانی تەنی سیتوكین كەدەبێتە هۆی چالاككردنەوەی خانە لیمفاوییەكان و پرۆتینەكان و بەوەش سیستمی بەرگری لاوازدەبێت.


ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە: " رووسیا الیوم "




ئه‌م بابه‌ته 962 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:14:11/02/2019